نێودەوڵەتی – INA

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، دەستپێکردنی ئەنجامدانی هێرشی زیاتری بۆ سەر ئێران ڕاگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز.

فەرماندەیی ناوەندی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "دەستمان کردووە بە وەشاندنی هێرشی زیاتر دژ بە ئێران، بۆ بەردەوامبوون لە لاوازکردنی تواناکانی لە هێرشکردنە سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز."

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "فەرماندەی گشتی ڕێنمایی داوە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان بە مەبەستی لێپرسینەوە لە هێزەکانی ئێران."