بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە،بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە شانشینی عەرەبستانی سعودیە.

وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : ئەمڕۆ یەک شەممە،فوئاد حوسێن،وەزیری دەرەوە، دوای بانگهێشتێکی میر فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا، وەزیری دەرەوەی شانشینی سعودی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕیازی پایتەختی شانشینی عەرەبستانی سعودی.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لەو سەردانەدا هەریەک ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی،و سەرۆکی دەزگای هەواڵگری نیشتمانی لەگەڵ شاندێکی باڵای وەزارەتی دەرەوە یاوەری وەزیری دەرەوەن.

وەزارەتەکە ئەوەشی خستەڕوو : کە بڕیارە شاندە عێراقییەکە لەگەڵ بەرپرسانی شانشینی سعودیە دانوستانی سیاسی و ئەمنی ئەنجام بدەن، تێیدا تاوتوێی ڕێگاکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا دەکەن، بە جۆرێک کە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵاتی برا بەدیبهێنێت و بەشدار بێت لە پشتیوانیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.