بەدواداچوون – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد ئیسحاق دار، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی پاکستان، داوای لە عەباس عێراقچی،هاوتا ئێرانییەکەی کرد، بەهۆی ئەو دۆخە خێرا و گۆڕاوەی ناوچەکە، پێویستە گرژییەکان کەم بکرێنەوە و ئەوپەڕی دان بەخۆداگرتن نیشان بدەن.
وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند: ئیسحاق دار،وەزیری دەرەوەی پاکستان،پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەباس عێراقچی ، هاوتا ئێرانییەکەی ئەنجامداوە، و لە پەیوەندییەکەدا بیروڕایان سەبارەت بە پێشهاتە نوێیەکان ئاڵوگۆڕ کردووە، بەتایبەت ئەو ڕووبەڕووبوونەوە پەرەسەندووەی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا لە ئاوەکانی گەرووی هورمز و دەوروبەریدا بەردەوامە.
وەزیری دەرەوەی پاکستان جەختی کردەوە کە "دیالۆگ و دیپلۆماسی تاکە ڕێگەی گونجاون بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.



