بەدواداچوون – INA

ئاژانسی هەواڵی "مێهر"ی ئێرانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر شاری "سێریک" ٣ ڕاوچی کوژراون و ١٥ی دیکەش بریندار بوون، هاوکات ئاماژەی بە بیستنی دەنگی تەقینەوە لە ئاوە هەرێمییەکانی شاری بەندەر عەباس کرد.

ئاژانسەکە لە هەواڵێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە: "لە ناوچە کەنارییەکانی شاری بەندەر عەباس دەنگی تەقینەوە لەناو ئاوە هەرێمییەکاندا بیستراوە"، ڕاشیگەیاندووە کە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە چالاککردنی سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی لەو شارە دەکەن.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە، سەکۆیەکی ڕاوەماسی لە گوندی "بەنوود" سەر بە شاری عەسەلوویە لە پارێزگای بوشەهر بۆردومان کراوە.

لە لایەکی دیکەوە، یاریدەدەری ئەمنیی پارێزگاری هورمزگانی ئێران پشتڕاستی کردەوە کە: "لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سەکۆیەکی تایبەت بە ڕاوەماسی لە شاری سێریک، ٣ ڕاوچی گیانیان لەدەستداوە و ١٥ کەسی دیکەش بریندار بوون.