بەدواداچوون – INA

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە بەردەوامانەی ئێرانی کرد کە کراونەتە سەر خاک و سەروەریی وڵاتانی ئوردن، بەحرەین و کوێت.

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "دەوڵەتی قەتەر بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە دووبارەبووانەی ئێران دەکات کە ئوردن، بەحرەین و کوێتیان کردووەتە ئامانج."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر جەختی لەسەر "پێویستیی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە لێکەوتەکانی ئەم هێرشە بێ پاساوانە" کردەوە و داوای کرد کە لایەنەکان بەردەوام بن لەسەر ڕێڕەوی دیالۆگ و پەنابردن بۆ دیپلۆماسی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

هەر لەو ڕاگەیەندراوەدا، قەتەر هاوسۆزیی خۆی بۆ هەر سێ وڵاتی ئوردن، بەحرەین و کوێت دووپاتکردەوە و پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەموو ئەو ڕێکارانە دەربڕی کە ئەو وڵاتانە بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانیی خۆیان دەیگرنە بەر.