فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا (سێنتکۆم) ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند لە ڕێگەی 20 کەشتییەوە چاودێری ڕەوشی ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست دەکات، ئەمەش دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکە.

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ زیاتر لە 20 کەشتی جەنگی هێزی دەریایی ئەمەریکا چاودێری ئاوەکان دەکەن لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، لە کاتێکدا هێزەکانی سێنتکۆم بەردەوامن لە بەرەوپێشبردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە."

فەرماندەی ناوەندی ئەمەریکا جەختی کردەوە لەوەی نمایشی کەشتییە جەنگییەکانی ئەمەریکا نیشاندەری هێزی بێڕکابەری ئەمەریکایە لە بواری سەربازیدا.

ڕاگەیێندراوەکەی سێنتکۆم لە کاتێکدایە ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە هێرشی کردە سەر چەند پێگەیەکی ئێران، لە وەڵامی چەند هێرشێکی درۆنی و مووشەکی تاران بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز.

سەرۆکی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە ئەنقەرە ڕایگەیاند پێیوایە بەهۆی ڕەفتارەکانی ئێرانەوە ئاگربەست و ڕێککەوتنی لێکتێگەیشتن کۆتایین هاتووە و هۆشداری دا لە بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

لە لایەکی ترەوە، کوەیت و بەحرەین ڕایانگەیاند ئێران هێرشی مووشەک و درۆنی کردووەتە سەر هەردوو وڵاتەکە.