بەدواداچوون – INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕی لەگەڵ ئێران دوورخستەوە.

ترامپ لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، كە دوای کۆتاییهاتنی لووتکەی ناتۆ لە تورکیا سازی کرد و ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "شەڕی دژی ئێران لە ڕووی سەربازییەوە سەرکەوتوو بوو"، هۆکاری دەستپێکردنەوەی شەڕەکەشی بە دوور زانی.

وتیشی: "سەرکردەکانی ئێران ئێستا عاقڵانەتر ڕەفتار دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ژیانی من لە مەترسیدایە و من کەسی ژمارە یەکم لە لیستی ئامانجەکانی ئێراندا".

لەکۆتاییدا باسی لەوە کرد کە "ئێرانییەکان بۆردومانی چەند کەشتییەکیان کرد، ئێمەش بە لێدانی دە هێندە بەهێزتر وەڵامماندانەوە".