نەینەوا - INA - محەمەد حەداد

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو ئاگرکەوتنەوەیە كۆنترۆڵكرا کە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی وەستانی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی سنووریی ڕەبیعە کەوتەوە.

پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژەی بەوەش دا: ئاگرەکە گەیشتووەتە دوو بارهەڵگری عێراقی و سێیەم کە تورکی بووە، یەکێک لە بارهەڵگرەکان باری دار (تەختە)ی پێبووە، لە کاتێکدا دووەمیان ئامێری کارەبایی و پاتری بارکردبوو، بەڵام تا ئێستا جۆری باری بارهەڵگرە سێیەمەکە نەزانراوە.

وتیشی: ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوە بەپەلە گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.