بەدواداچوون - INA

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: ئێرانییەکان ڕەفتاری زۆر خراپ دەکەن و ئێمەش بۆردومانمان کردن دوای ئەوەی کەشتییەکانیان لە گەرووی هورمز کردە ئامانج، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئەگەری هەیە ئەمشەو دووبارە هێرش بکەینەوە سەر ئێران.

ترەمپ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: " ئەگەری زۆر هەیە ئەمشەو دووبارە بە توندی هێرش بکەینە سەر ئێران."

وتیشی: "هەموو ئەوەی لەگەڵ ئێرانییەکاندا دەیکەین بۆ ڕێگریکردنە لەوەی دەستیان بگات بە چەکی ئەتۆمی."

لە بەردەوامی قسەکانیدا رایگەیاند: "من دڵخۆش نیم بەوەی ئێرانییەکان دەیکەن، بابەتەکە پەیوەندی بە گۆڕینی ڕژێمەوە نییە، بەڵام نامانەوێت چەکی ئەتۆمییان هەبێت"، ئاماژەی بەوەشکرد: " ئەگەری زۆر هەیە ئەمشەو دووبارە بە توندی هێرش بکەینە سەر ئێران."

ترەمپ ئاماژەی بەوەش دا: "ئاگادارکردنەوەیەکی بچووکیان ئاڕاستە دەکەم و ئەمشەو بە توندی لێیان دەدەین، ئینجا دەبینین کارەکان چۆن بەڕێوە دەچن."