وەرزش – INA
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، سەرنجی هاندەرانی تۆپی پێی عەرەبی و جیهانی ڕووەو یاریگای ئەتلانتا دەبێت، کە تێیدا هەڵبژاردەی میسر لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چاوەڕوانکراودا لە چوارچێوەی ڕکابەرییەکانی قۆناغی 16ی مۆندیالی 2026، ڕووبەڕووی هاوتا ئەرژەنتینییەکەی دەبێتەوە.
هەڵبژاردەی میسر بە هیوایەکی گەورەوە دەچێتە ناو یارییەکەوە بۆ بەدیهێنانی دەستکەوتێکی مێژوویی؛ چونکە فیرعەونەکان (نازناوی هەڵبژاردەی میسر) هەوڵدەدەن پاڵەوانی جیهان دووربخەنەوە و بەردەوام بن لەسەر کاروانە ناوازەکەیان لەم پاڵەوانێتییەدا، ئەمەش دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەهێز و تۆمارێکی بێ دۆڕان تا ئێستا.
هەڵبژاردەی میسر پشت بە ئەزموونی کپتنەکەی، محەمەد سەڵاح و ڕۆحی بەرزی تیپەکە دەبەستێت، بەدوای نووسینەوەی لاپەڕەیەکی نوێدا لە مێژووی تۆپی پێی میسری و عەرەبیدا، بۆ ئەوەی بۆ یەکەمجار لە مێژووی بەشدارییەکانیاندا لە مۆندیال، سەرکەون بۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لەلایەکی ترەوە، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین کە هەڵگری نازناوی جامی جیهانی 2022یە، بە ئامانجی پاراستنی نازناوەکەی و بەردەوامبوون لەسەر ڕێڕەوی بەرگریکردن لە جامەکە بە سەرکردایەتی ئەفسانە لیۆنێل مێسی یارییەکە ئەنجام دەدات، ئەمەش لە نێوان ئارەزووی "سەماکارانی تانگۆ" بۆ خۆبەدوورگرتن لە هەر شۆک و سوپرایزێک لە بەردەم ڕکابەرێکدا کە سەلماندوویەتی توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تیپە گەورەکانی هەیە.
