بەغداد – INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر "ڕائید حەمید"، باڵەخانەی دادگای (دار القضاء) لە شارەدێی نەمروود کردەوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی نەینەوا، دادوەر ڕائید حەمید، باڵەخانەی دادگای لە شارەدێی نەمروود کردەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه "لە کاتی کردنەوەکەدا، دادوەری دادگای نەمروود، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا، بەڕێوەبەری ناحیەکە و ژمارەیەک لە کەسایەتییە دیارەکانی ناوچەکە ئامادە بوون".
ئاماژەی بەوەش داوە کە "باڵەخانەی دادگاکە، دادگاکانی بەرایی ، کەتن ، باری کەسی و لێکۆڵینەوە لەخۆدەگرێت، کە بەپێی نەخشە ئەندازیارییە هاوچەرخەکان و بە شێوازێک کە لەگەڵ گەشەسەندنی تەلارسازیی بیناکانی دادوەریدا بگونجێت، دیزاین کراوە".



