بەغداد – INA
کۆمپانیای گشتیی هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند کە لە سبەینێ چوارشەممەوە یەکەمین گەشتی ڕاستەوخۆی خۆی لە نێوان بەسڕە و باکۆدا ئەنجام دەدات.
مەناف عەبدولمۆنعیم، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "یەکەمین گەشتی ئاسمانی ڕاستەوخۆ لە نێوان بەسڕە و باکۆدا سبەینێ چوارشەممە بەڕێ دەکەوێت، بە تێکڕای یەک گەشت لە هەفتەیەکدا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکانی کۆمپانیاکەدایە بۆ فراوانکردنی تۆڕی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی و دابینکردنی پێداویستییەکانی تادێ بەرزبووەوەی گەشتکردن".
ڕوونی کردەوە، "کردنەوەی ئەم هێڵە لە وەڵامی ئەو پێشوازییە زۆرە دێت کە لەم وەرزەدا بۆ گەشتکردن هەیە، و بۆ پێدانی دەرفەت بە گەشتیارانی پارێزگای بەسڕە و پارێزگاکانی باشوور بۆ گەیشتنی ڕاستەوخۆ بە باکۆ، کە یەکێکە لە دیارترین شوێنە گەشتیارییەکانی ناوچەکە".
ئاماژەی بەوەش دا، "هێڵی ئاسمانیی عێراقی، بە ڕێنمایی ڕاستەوخۆی وەزیری گواستنەوە، وەهەب ئەلحەسەنی، بەردەوامە لە کردنەوەی گەشتی نوێ، بە ئامانجی هەمەجۆرکردنی تۆڕی گەشتەکانی و بەهێزکردنی بژاردەکانی گەشتکردن لەبەردەم هاووڵاتیاندا".


