بەغدا-INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی، جەختی لەوە کردەوە کە قۆناغی داهاتووی عێراق پێویستی بە هاوبەشییەکی ڕاستەقینە هەیە لە نێوان دەوڵەت و کەرتی تایبەت، بەو پێیەی دیدگای عێراق 2050 لەسەر ئەم بنەمایە دامەزراوە و پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان بەرپرسن لە دابینکردنی هەلی کار بۆ %60ی هێزی کار لە وڵاتدا.

لە وتارێکیدا لە یەکەم کۆنفرانسی ئابووری بە ناونیشانی "عێراقی دوای نەوت" کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ساڵح،ئاماژەی بەوە کرد : ئەم کۆنفرانسە تەنها ڕووداوێکی تێپەڕ نییە، بەڵکو ڕووداوێکی یەکلاکەرەوەیە لە مێژووی پێشکەوتنی عێراق و پشتیوانیکردنی لەسەر ئاستی ئابووری،و سیاسی و کۆمەڵایەتی،لەچوارچێوەی ئاراستەکانی عێراق بەرەو داهاتوویی ئابووری نوێ، بەتایبەت کە عێراق زیاتر لە 20 ساڵە پشت بە سیستەمێکی ئابووری دەبەستێت کە بەهۆی تێکەڵبوونی یاسا کۆنەکان لەگەڵ نوێیەکان بە زەحمەت دەتوانرێت پێناسە بکرێت.

ڕاوێژکارەکەی سەرۆک وەزیران ڕوونیشیکردەوە : دیدگای عێراق بۆ 2050 وەک پایەیەکی سەرەکی بۆ پێشکەوتن،و پشت بە هاوبەشی نێوان کەرتی گشتی و تایبەت دەبەستێت، بەجۆرێک دەوڵەت لە ڕێگەی بەدیهێنانی ئامانجەکانی کەرتی تایبەتەوە، بەشداری لە بەهێزکردنی سیستەمی ئابووری دەکات و ئەمەش دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووری و کۆمەڵایەتی بۆ هاووڵاتییان.

ئاماژەی بەوەشدا : حکوومەتەکان لە ساڵی 2003 ەوە تا ئێستا کار دەکەن بۆ ڕێکخستنی بازاڕ بە شێوەیەکی دامەزراوەیی، بەڵام هێشتا نزیکەی %80 ی بازاڕی عێراق بە بازاڕێکی ناڕێکخراو یان "خۆڵەمێشی" دەمێنێتەوە کە پێویستی بە ڕێکارە دیجیتاڵییەکانە، چونکە ناکرێت هاوبەشی لەگەڵ بازاڕێکی نەناسراودا بکرێت، بەڵکو دەبێت لەگەڵ دامەزراوە و کۆمپانیا ڕێکخراوەکان بێت.

لە کۆتایی قسەکانیدا،ساڵح،جەختی لەوە کردەوە کە پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان لە جیهاندا بڕبڕەی پشتی دابینکردنی هەلی کارن وەک ئەوەی لە ئەڵمانیا دەبینرێت، بەڵام لە عێراقدا بەهۆی پاشەکشەی ئابووری بەرهەمهێنەر و زیادبوونی هاوردەکردن و کرانەوەی بەکاربەر، کاریگەری نەرێنی لەسەر کەرتی کارکردن هەبووە و ڕێژەی بێکاری لە دوو دەیەی ڕابردوودا لە نێوان %14بۆ %20 ماوەتەوە.