بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی داد،بەرنامەی وەزارەتی بۆ ساڵانی (2026–2029) پەسەند کرد.
وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : ئەنجوومەنی داد سێیەم کۆبوونەوەی خۆی بە سەرۆکایەتی خالید شوانی،وەزیری داد، و بە ئامادەبوونی بریکارەکان،وڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکان ئەنجامدا، تێیدا: پلانی ستراتیژی وەزارەتی دادی بۆ ساڵانی (2026–2029) پەسەند کرد، ئەمەش لە چوارچێوەی دیدگایەکی گشتگیردا کە ئامانجی پەرەپێدانی سیستەمی دادپەروەری و بەرزکردنەوەی ئاستی کارایی دامەزراوەیی و خزمەتگوزارییە دادوەرییەکانە، بە جۆرێک کە لەگەڵ داواکارییەکانی قۆناغەکە و ئاراستەکانی بەرنامەی حکوومەتدا بگونجێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : پلانی ستراتیژی پشت بە ئامانجەکانی وەزارەت دەبەستێت لە بنیاتنانی سیستەمێکی داد و تەواوکار، کە بنەماکەی سەروەری یاسا، و حوکمڕانی باش،و یاسادانانی سەردەمیانە، گۆڕانکاری دیجیتاڵی گشتگیر، بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی بێت، لەگەڵ پەرەپێدانی ژێرخانی فەرمانگە دادوەرییەکان، و چەسپاندنی بنەماکانی دامەزراوەیی، بە جۆرێک کە دڵنیایی بدات لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری دادوەری و یاسایی بە کوالێتی و کارایی بەرز، هەروەها پاراستنی ماف و ئازادییەکان بەهێز بکات، متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەکانی دادپەروەری پتەوتر بکات، و بەشداری بکات لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام بەپێی باشترین پراکتیزە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەک جەختیشی کردەوە، کە پلانەکە وەک نەخشەڕێگایەک دەبێت بۆ پەرەپێدانی سەرجەم پێکهاتەکانی وەزارەت، بە فەرمانگەکانی جێبەجێکردن، تۆماری خانووبەرە،و چاودێری قازیران، و فەرمانگە چاکسازییەکانەوە، لە ڕێگەی نوێکردنەوەی ژێرخان،و فراوانکردنی پڕۆژەکان و گۆڕانکاری دیجیتاڵی، و بەرزکردنەوەی توانای سەرچاوە مرۆییەکان، و باشترکردنی ژینگەی کار و خزمەتگوزارییە پێشکەشکراوەکان، بە شێوەیەک کە توانای سیستەمی دادی بەهێز بکات و هاوشانی گەشەسەندنە یاسایی و کارگێڕییە نوێیەکان بڕوات.

