بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، فەرمانی دا بە خستنەگەڕی تواناکانی لۆجستیی وەزارەت و دامەزراوەکانی سەر بە وەزارەت بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.

وەزارەتی خوێندنی باڵا،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی و تیایدا ڕایگەیاند : عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، فەرمانی داوە بە خستنەگەڕی تواناکانی لۆجستیی بەردەست لە وەزارەت و دامەزراوەکانی بۆ خزمەتکردنی هەوڵەکانی لیژنەی باڵای سەرپەرشتیاری ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئەوەش بە پشتبەستن بەو فەرمانە دیوانییەی لەو بارەیەوە دەرچووە.

هەروەک وەزارەتەکە لەبەیاننامەکەیدا ئاماژەی بەوەش کردوە : فەرمانەکە دەگرێتەوە خستنەگەڕی هەموو تواناکانی لۆجستیی بەردەست، لەوانەش ئامرازەکانی گواستنەوە بۆ پشتیوانیکردنی هەوڵە ڕێکخراوەییەکانی تایبەت بە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێکارە پەسەندکراوەکان بگونجێت و هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا ئەنجام بدرێت.