بەغدا- INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی تەندروستی ڕەتیكردەوە كە سەرۆك وەزیران بەیاننامەیەكی بڵاوكردبێتەوە و ئەو پزیشكانەی لە نۆرینگەی تایبەتەكاندا كاردەكەن ناچاری كردبێت دەست لەكاربكێشنەوە.
لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە دەڵێت : سەبارەت بەوەی كە ماوەیەكە لە هەندێك پەیجی سۆشیال میدیادا بڵاوبوونەتەوە سەبارەت بە بەیاننامەیەك كە گوایە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دەرچووە و ئەو پزیشكانەی لە نۆرینەگەكانی تایبەتدا كاردەكەن ناچار دەكات دەست لەكار بكێشنەوە، وەزارەت پشتڕاستی دەكاتەوە كە تا ئێستا هیچ لێدوان و بڕیارێكی فەرمی لەو بارەیەوە دەرنەچووە.
ووتیشی : ئەو هەواڵانەی كە بڵاودەكرێنەوە بە تەواوی دوورە لەڕاستی، ئێمەش جەخت لەسەر پێویستی پشت بەستن بە پلاتفۆرمە فەرمییەكان دەكەینەوە بۆ زانیاری و خۆبەدوورگرتن لە بڵاوكردنەوەی هەواڵی پشتڕاستنەكراوە.



