بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، دەستپێكردنی دابەشكردنی سەبەتەی خۆراكی بۆ 7 ملیۆن سودمەند ڕاگەیاند.

لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە : دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لە چوارچێوەی وەزارەتی كار لە ئەمڕۆوە دەستیكردووە بە دابەشكردنی سەبەتەی خۆراك بەسەر وەرگرانی شایستەدا، دوای تەواوكردنی وردبینی و ئاماژەدان بە داتاكان بۆ نزیكەی 7 ملیۆن كەس كە هاوكاری پاراستنی كۆمەڵایەتی وەردەگرن و پێشكەشی وەزارەتی بازرگانی دەكەن.

بەپێی بەیاننامەكە سەرۆكی دەستەكە ئەحمەد موسەوی ڕایگەیاندووە : دابینكردنی سەبەتەی خۆراك، بەشێكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پاڵپشتیكردنی ئەو خێزانانەی كە هاوكاری پاراستنی كۆمەڵایەتی وەردەگرن و بەرزكردنەوەی ئاسایشی خۆراك بۆ زۆرترین گروپە هەژارەكان و جەختیشیكردەوە : بەردەوامی كارەكانی دەستەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ دڵنیابوون لە گەیاندنی كارا خزمەتگوزارییەكان و مافەكانی سودمەندان