بەغداد – INA

بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ حوسێن عەوادی، ئۆمڕۆ پێنجشەممە، ڕێنماییەکی لەبارەی پاراستنی هەردوو زیندانی ناوەندیی کەرخ و تاجی دەرکرد.

وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "لە پێناو جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانی بۆ هێزەکانی پاراستنی پشتێنەی دەرەوەی هەردوو زیندانی ناوەندیی کەرخ و تاجی ئەنجامدا، و ڕێنماییدان کە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیاندا زیاتر بەئاگا و توندوتۆڵ بن."