وەرزش – INA

هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە فەرمی گەیشتە قۆناغی لوتکەی (قۆناغی ١٦)ی مۆندیالی ٢٠٢٦، دوای ئەوەی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بە سەرکەوتنێکی ئاسان و بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە هەڵبژاردەی نەمسای بردەوە.

یارییەکە بە یەکسانبوونی بێگۆڵ مایەوە، تاوەکو میکێل ئۆیارزابال لە خولەکی ٣٦دا توانی یەکەم گۆڵی ماتادۆر تۆماربکات، ئەمەش دوای وەرگرتنی ئەسیستێک لەلایەن کوکۆریلیاوە.

پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، ئەلێکس باێنا نزیک بوو گۆڵی دووەمی ماتادۆر تۆماربکات و پێشەنگبوونی تیپەکەی بەهێزتر بکات، بەڵام لێهاتوویی شلاگەر، گۆڵپارێزی نەمسا ڕێگر بوو.

لە گێمی دووەمدا و لە خولەکی ٦٦، پێدرۆ پۆرۆ توانی گۆڵی دووەم بە لێدانی سەرێکی بەهێز تۆماربکات، دوای وەرگرتنی پاسێکی درێژ لە ئەلێکس باێناوە.

پاشان لە خولەکی ٨٩دا، میکێل ئۆیارزابال گەڕایەوە و دووەم گۆڵی کەسیی خۆی و سێیەم گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیا تۆمارکرد.

ئێستا هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە قۆناغی ١٦دا، چاوەڕێی ڕووبەڕووبوونەوەی براوەی یاری نێوان پورتوگال و کرواتیا دەکات.