واسیت – INA
پارێزگای واسیت بڕیاری دا کاتژمێری کۆتایی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا کەم بکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دیوانی پارێزگادا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی پارێزگای واسیت، بڕیار درا بە کەمکردنەوەی کاتژمێری کۆتایی دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی پارێزگاکەدا لە ماوەی مانگەکانی (تەممووز و ئاب)، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە."
هەروەها هاتووه كه: "ئەم بڕیارە لەپێناو پاراستنی سەلامەتی فەرمانبەران و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی شەپۆلی گەرماکەیە، بەمەرجێک لەو بەروارەوە کاری پێبکرێت کە لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی پارێزگادا دیاری کراوە."

