بەدواداچوون – INA
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ ڕایگەیاند: کە سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی وڵاتەکەی توانیویانە لە ماوەیەکدا کە لە ١٢ کاتژمێر تێنەپەڕیوە (لە کاتژمێر هەشتی بەیانییەوە تا هەشتی ئێوارە بە کاتی مۆسکۆ)، بەرپەرچی ١٣٣ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانی بدەنەوە و بیانخەنە خوارەوە.
وەزارەتەکە لە بەیاننامەیەکدا ڕوونیکردەوە: هێرشە ئاسمانییەکان مەودایەکی بەرفراوان لە ناوچەکانیان کردووەتە ئامانج؛ بە جۆرێک فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لە ئاسمانی ١٤ پارێزگا، هەرێم و کۆماردا تێکشکێنراون، کە ئەمانە دەگرێتەوە: (بێلگۆرۆد، بریانسک، کالوگا، کورسک، ئۆریۆل، رۆستۆف، ریازان، سامارا، سمۆلێنسک، تفێر، تولا، و مۆسکۆ و دەوروبەری)، سەرەڕای هەردوو هەرێمی ستاڤرۆپۆل و کراسنۆدار، و هەردوو کۆماری بەشکیریا و کالمیکیا، جیا لەوەی ژمارەیەکیان لەسەر ئاوەکانی دەریای ئازۆف بەرپەرچ دراونەتەوە.

