بەغداد - INA

ئەمڕۆ چوارشەممە، هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ​لەگەڵ نزار ناسر حسێن پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی، جەختیان لە گرنگی کارکردن بۆ داڕشتنی بەرنامەکانی چاکسازیی بانکی كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: هەیبەت حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، ​ئەمڕۆ چوارشەممە، پێشوازی کرد لە نزار ناسر حسێن پارێزگاری نوێی بانکی ناوەندی.

ئاشكاشیكرد:​لە سەرەتای دیدارەکەدا، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێیەکەیدا، پیرۆزبایی لە نزار ناسر حسێن کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.

هەر ​لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی کارکردن بۆ داڕشتنی بەرنامەی چاکسازیی بانکی، و بەهێزکردنی ئەدای دامەزراوەیی و پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی دارایی و بانکی لە عێراقدا.