بەغداد – INA

ئەنجومەنی ئەمیندارانی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، ئەمڕۆ چوارشەممە، پیرۆزبایی لە ئیدارە و کارمەندانی ڕادیۆی کۆماری عێراق کرد بەبۆنەی 90ەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "بەرزترین پیرۆزبایی و سڵاو پێشکەش بە ئیدارە، بێژەران و کارمەندانی ڕادیۆی کۆماری عێراق دەکەین، بەبۆنەی نەوەدەمین ساڵیادی دامەزراندنییەوە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "ڕادیۆکە ئاهەنگ دەگێڕێت بۆ نۆ دەیە لە بەخشینی ڕاگەیاندن و نیشتمانی، کە لەو ماوەیەدا دەنگی لێدەری عێراق بووە، و ئەو سەکۆیە بووە کە پەیامەکەی گەیاندووەتە ڕۆڵەکانی و جیهان".

رونیشیكردەوە: "ڕادیۆی کۆماری عێراق، لە سەرەتای دەستپێکردنییەوە، قوتابخانەیەکی ڕاگەیاندنی پێشەنگ و مەشخەڵێک بووە کە نەوەیەک لە داهێنەرانی دروستکردووە، و ناوی درەوشاوەی لە بوارەکانی ڕادیۆ، ڕۆشنبیری، هونەر و ڕاگەیاندندا پێشکەش کردووە، کە بەشداربوون لە چەسپاندنی هۆشیاری نیشتمانی و دەوڵەمەندکردنی دیمەنی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، و هەمیشە لە یادەوەری عێراقییەکاندا ئامادە بووە، هاوڕێی خۆشییەکانیان بووە، وێستگە مێژووییەکانیانی دۆکیومێنت کردووە، و پەیامەکەی خۆی بە پیشەییبوون و لێهاتووییەوە ئەنجام داوە".

هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە: "کاتێک بە هەموو شانازی و متمانەیەکەوە ئەم مێژووە دێرینە بەبیر خۆمان دەهێنینەوە، سڵاو لە هەوڵەکانی هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە بەشداربوون لە بنیاتنانیدا "، هەروەها ستایشی "دڵسۆزی ئیدارە و کادرەکانی دەکەین کە پێگەی و پێشەنگایەتییان پاراستووە، هاوکات دەستخۆشی لەو پاڵپشتی و بایەخە دەکەین کە سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی پێشکەشی دەکات بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ڕادیۆکە و پەرەپێدانی ئەدای، و جەخت لەسەر پاڵپشتیکردنی خۆمان دەکەینەوە بۆ هەر شتێک کە پەیامە نیشتمانی و ڕاگەیاندنەکەی بەهێز بکات، و هاوتەریب بێت لەگەڵ پێشکەوتنەکانی کاری ڕاگەیاندندا، بەجۆرێک کە بگونجێت لەگەڵ پێگەی مێژوویی و میراتی پیشەیی دێرینی".

ئەنجومەنەکە لە كۆتایی بەیاننامەکەدا دەڵێت: "هەموو ساڵێک ڕادیۆی کۆماری عێراق لە درەوشانەوە و بەخشینی زیاتدا بێت، لە خوای گەورە داواکارین سەرکەوتوویی ببەخشێتە سەرجەم کارمەندانی بۆ بەدەستهێنانی سەرکەوتن و داهێنانی زیاتر، و هەمیشە وەک مەشخەڵێک بۆ ڕاگەیاندنی نیشتمانی ئازاد و دەنگێکی ڕاستگۆ کە گوزارشت لە عێراق و مێژوو و داهاتووی دەکات، بمێنێتەوە".