بەغداد – INA
دادگای تاوانەكانی کەرخ، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرکرد.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، هاتووە: "دادگای تاوانەكانی کەرخ سزای زیندانی هەمیشەیی بۆ دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە."
راشیگەیاند: "بڕی ١ کیلۆگرام و ٤٨٨ گرام لە ماددەی هۆشبەری (مەسیل ئەمفیتامین) بە هەردوو تۆمەتبارەکە گیراوە، کە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی بووە بەسەر بەکارهێنەراندا."
ئەوەشی خستە ڕوو: "سزاکە لە دژیان دەرکراوە بەپشتبەستن بە حوكمەكانی ماددەی ٢٨/ یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ژمارە ٥٠ی ساڵی ٢٠١٧، و بە بەڵگەی ماددەکانی بەشداریکردن (٤٧ و ٤٨ و ٤٩) لە یاسای سزاداندا."

