بەغداد - INA
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو جاسم محەمەد بەدیوی، تاوتوێی هاوکارییەکانیان کرد لە بوارە دادوەرییەکاندا.
ڕاگەیاندنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دادوەر فایق زێدان، پێشوازی لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو، جاسم محەمەد بەدیوی و شاندی یاوەری کرد."
راشیگەیاند: "هەردوولا لە میانی دیدارەکەدا گفتوگۆیان کرد لەسەر ڕێگاکانی بەهێزکردنی هاوکاری نێوان عێراق و وڵاتانی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە بوارە دادوەری و یاساییەکاندا."
ڕوونیشیکردەوە: "دیدارەکە بە ئامادەبوونی باڵیۆزی کۆماری عێراق لە شانیشینی عەرەبستانی سعوودی سەفیە سوهەیل بەڕێوەچوو."

