بەغداد – INA
وەزیری کشتوکاڵ عەبدولڕەحیم شمەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، گۆڕانکاری لە زیاتر لە 30 پۆستی ناو وەزارەتدا ئەنجامدا.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەتدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "وەزیری کشتوکاڵ عەبدولڕەحیم شمەری، گۆڕانکاری جەوهەری لە زیاتر لە 30 پۆستی ناو وەزارەتدا ئەنجامداوە، ئەمەش لەپێناو هاوئاهەنگی لەگەڵ بەرنامەی حکومەت و بۆ دەستەبەرکردنی دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ جووتیاران."
