بەغداد – INA
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕەزامەندیی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، عەبدولحوسێن موسەوی، ڕاگەیاند بۆ بەخشینی ٥ نمرە بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆخی قوتابیانی قۆناغە کۆتاییەکانی خوێندن .
حەیدەر عەبد زەهد، بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری توێژینەوەی زانستی، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە وەکالەت، عەبدولحوسێن موسەوی، ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر بەخشینی نمرەیەک کە لە پێنج نمرە تێنەپەڕێت، بۆ چارەسەرکردنی دۆخە هەستیار و مەترسیدارەکان بۆ قوتابیانی قۆناغە کۆتاییەکانی خوێندن بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥/٢٠٢٦ لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان و زانکۆ و کۆلێژە ئەهلییەکاندا".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "ئەم بڕیارە لە سۆنگەی پەرۆشیی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستییەوە دێت بۆ پاڵپشتیکردنی ڕۆڵەکانی لە قوتابیان، و ڕەچاوکردنی بارودۆخە نائاساییەکان و حاڵەتە هەستیارەکان، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ڕێساکان و ڕێنماییە وەزارییە بەکارەکاندا بگونجێت".

