قاهیرە- INA - ئەحمەد محەممەد ساڵح
پەرلەمانی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە، پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی وەک جێگری چوارەمی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژارد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: پەرلەمانتار حەنان فەتلاوی وەک جێگری چوارەمی سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی هەڵبژێردرا، ئەوەش دوای بەدەستهێنانی دەنگی زۆربەی ئەندامانی پەرلەمانی عەرەبی، بە کۆکردنەوەی ٤٦ دەنگ لە کۆی ٦٢ دەنگی دروست.
وتیشی: پرۆسەی هەڵبژاردنەکە لە میانی بەڕێوەچوونی سێشەمین دانیشتنی خولی دووەمی گرێدانی چوارەمین وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عەرەبیدا بەڕێوەچوو.

