بەغداد- INA

تیروپشکی سێیەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ پاڵەوانانی خول، ئەمڕۆ سێشەممە، نوێنەری عێراق یانەی (نەفتی باکوور)ی خستە کۆمەڵەی دووەمەوە لە پاڵ هەردوو یانەی نەسر-ی سعوودی و هیلال-ی سووری.

یەکێتیی تۆپی پێی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "تیروپشکی سێیەمین پاڵەوانێتیی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ پاڵەوانانی خول، نوێنەری عێراق یانەی نەفتی باکووری لە کۆمەڵەی دووەمدا لە پاڵ هەردوو یانەی نەسر-ی سعوودی و هیلال-ی سووری دانا".

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ڕکابەرییەکانی ئەم پاڵەوانێتییە، کە تێیدا نوێنەری عێراق بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بەشداری دەکات، لە شاری زەرقای ئەردەن بەڕێوەدەچێت لە ماوەی نێوان ٢٨ی تەممووزی داهاتوو تا پێنجی مانگی ئاب، ئەوەش بە بەشداریی شەش یانە کە بە سەر دوو کۆمەڵەدا دابەش کراون؛ کۆمەڵەی یەکەم یانەکانی ئیتحاد-ی ئەردەنی، بانات ئێف سی-ی ئیماراتی و ئەکادیمیای بەیرووت-ی لوبنانی لەخۆدەگرێت".