بەغداد – INA

ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ سێشەممە، گێڕانەوەی ١٩ ملیار دیناری لە دۆسیەیەکی گەندەڵیی داراییدا ڕاگەیاند.

ئەنجومەنی باڵای دادوەریلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە پێداچوونەوە بە قەزایاکانی دەستپاکی لە ڕەسافە، بڕی ١٩ ملیار دیناری عێراقی گێڕایەوە".

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ڕوونیشیکردەوە کە "گێڕانەوەی ئەم بڕە پارەیە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەدا هاتووە کە تایبەتن بە دۆسیەیەکی گەندەڵیی دارایی، کە پەیوەندیی هەبووە بە دەستکاریکردنی (تەزویرکردنی) کەشفەکانی سپاردنی ئەو بڕە پارانەی کە سەر بە هێڵە ئاسمانییەکانی عێراق بوون".