بەغداد – INA

دەستەی دەسپاکی فیدراڵی، بوونی هەر بانگهێشتنامەیەک بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای سەرەکی دەستەکە ڕەتکردەوە.

دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ ، کە بوونی هەر بانگهێشتنامەیەک بۆ بەستنی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە بارەگای دەستەکە ڕەتدەکاتەوە، و داوا دەکات وردبینی بکرێت لە گواستنەوەی هەواڵەکان و زانیارییە تایبەتەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمی و پێشڕەوەکانی خۆیەوە وەربگیرێن.