بەغداد – INA

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، عەلی فالح زەیدی، دووپاتی کردەوە کە حکوومەت بەردەوامە لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی، و جەختی کردەوە کە ئەمە "هەڵمەتی یەکەمە" و هەنگاو و ڕێکاری دیکەی بەدوادا دێت، هاوكات بەڵێنی گێڕانەوەی سامانی گشتی و قۆرخکردنی چەکی لە دەستی دەوڵەتدا دا.

زەیدی، لە گوتارێکدا لە ماوەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ تێیدا، ڕایگەیاند کە حکوومەت ڕاوەدووی هەر کەسێک دەنێت کە سامانی گشتی بدزێت، و داوای لە هەر کەسێک کرد کە سامانی گشتی لەبەردەستدایە بیگەڕێنێتەوە، و جەختی کردەوە کە "پێویستە سامانی گەل بگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکانیان".

جه‌ختیشی له‌وه‌ كرده‌وه‌ کە ئەو لەلایەن هاووڵاتییانەوە ڕاسپێردراوە بۆ بەدیهێنانی ئومێد و بونیادنانی دەوڵەت، و ئەو بەرپرسیارێتی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی خەڵک و خوێنیان لەئەستۆ دەگرێت، و لە بەرامبەر هیچ هەڵەیەکدا بێدەنگ نابێت یان دڵ نەرم نابێت لە بەرگریکردن لە بەرژەوەندییەکانی گەلی عێراق.

ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەت لە ماوەی ئەم ساڵەدا جیاواز دەبێت، و سەرنجی خستە سەر بوونی ئارەزوو بۆ گرێبەستکردن لەسەر بەرهەمهێنانی ٢٥ هەزار مێگاوات لە وزەی کارەبا، هاوتەریب لەگەڵ چاککردنەوەی تۆڕی کارەبا، و ڕوونی کردەوە کە دۆخی کارەبا لە ساڵی داهاتوودا باشتر دەبێت، و لەو ساڵەی بەدوایدا دێت شایەتی گۆڕانکارییەکی گەورەتر دەبێت.

زەیدی جەختی کردەوە کە عێراق لاپەڕەیەکی نوێ دەستپێدەکات، و چەک ته‌نها لە دەستی دەوڵەتدا ده‌بێت، و هێز تەنها بۆ دەوڵەت دەبێت بە تەنیایی.

سەرۆک وەزیران توند دایگرتەوە کە هەر گەندەڵکارێک لەم حکوومەتەدا "حه‌سانه‌ی (پارێزبەندی) نابێت"، و ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ قوربانیدان لە پێناو بەرژەوەندی وڵاتدا، و وتی ئەو هەوڵ بۆ نوێکردنەوە یان خۆپاڵاواتنەوە نادات، بەڵکو هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخانە دەدات کە "ناتوانرێت بێدەنگییان لێ بکرێت".

سه‌رۆك وه‌زیران قسەکانی به‌وه‌ کۆتایی پێهێنا بە ئاراستەکردنی پەیامێک بۆ هاووڵاتییان، و وتی: "دڵنیابن، پاسەوانی ئەمین بەسەر بەرژەوەندییەکانتان و سه‌روت وسامانتانـەوە هەن".