بەغدا – INA
ئەمرۆ یەک شەممە،پارتی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی جەختی لە پشتیوانیی تەواوی خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەری کردەوە بۆ کردنەوەی دۆسیەکانی گەندەڵی و لێپرسینەوە لە تێوەگلاوان، بە هەنگاوێکی بنەڕەتی بۆ چەسپاندنی سەروەریی یاسا و گێڕانەوەی شکۆ بۆ دەوڵەت وەسفی کرد.
حزبەکە لە بەیاننامەیەکدا،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : پێویستە لێکۆڵینەوەکان سەرجەم دۆسیەکانی گەندەڵی و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی لە ساڵی 2003ـەوە تا ئەمڕۆ بگرێتەوە.
هەروەک داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و شەفاف دەکات لە سەرچاوەی دارایی و خەرجییەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان.
پارتی پرۆژەی نیشتیمانی داوای کرد بنەمای ئەم سامانەت لە کوێوە هێناوە؟ بەسەر سەرجەم بەرپرسان و خاوەن پلە تایبەتەکاندا جێبەجێ بکرێت.
لە کۆتاییدا حزبی پڕۆژەی نیشتمانیی عێراقی جەختی کردەوە کە چاکسازیی ڕاستەقینە بەبێ جیاکاری نایەتە دی، هەروەها پێویستە پارێزبەندی لەسەر گەندەڵکاران هەڵگیرێت و دەست بەسەر ئەو ئابوورییە حزبی و میلیشیاییانەدا بگیرێت کە لەسەر حسابی سامانی گشتی گەشەیان کردووە.


