بەغدا –INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا پیرۆزبایی لە دەسەڵاتی دادوەری و عەلی زەیدی،سەرۆک وەزیران کرد بۆ هەڵمەتی (فەجر) واتا بەرەبەیان بۆ دەستگیرکردنی گەندەڵکاران، هاوکات پشتیوانیی خۆی بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لەو کەسانەی خیانەتیان لە ئەمانەت کردووە، دووپات کردەوە.

مالیکی لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە،تیایدا ڕایگەیاند: عەلی زەیدی سەرۆک وەزیران و دادوەرە ئازاکان، پیرۆزبایی هەڵمەتی (فەجر)تان لێ دەکەین بۆ بەدواداچوونی ئەو گەندەڵکارانەی یارییان بە سامانی گەلی عێراق کردووە.

مالیکی دەشڵێت: پشتیوانیی خۆمان بۆ ئێوە و هەوڵەکانتان بۆ چەسپاندنی دادپەروەری و لێپرسینەوە لە هەموو ئەوانەی خیانەتیان لە ئەمانەت کردووە دووپات دەکەینەوە، لەم ئەرکەدا تا کۆتایی بەردەوام بن، چونکە ئەمە هەنگاوێکە گەلی عێراق زۆر چاوەڕوانی بوون.