بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر، پشتیوانیی خۆی بۆ ڕێکارەکانی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت لە بەدواداچوونی گەندەڵی و گەندەڵکاران ڕاگەیاند.

عەبادی،لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوا داچوونی بۆ کردوە، تیایدا دەڵێت : پشتیوانیی لە ڕێکارەکانی دەسەڵاتەکانی دەوڵەت دەکەم بۆ بەدواداچوونی گەندەڵی و گەندەڵکاران، هەروەک داوای کرد بەردەوام بن بۆ بەدیهێنانی فاف و دادپەروەری، و پاراستنی گەل و دەوڵەت.

هەروەک عەبادی داوای دوو خاڵی بنەڕەتی کرد:

یەکەم: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی گشتگیر بە بەردەوامی، کە نەبەسترێتەوە بە هاوسەنگییە سیاسییەکان یان بەرژەوەندییە تەسکەکان، و هەمووان لەبەردەم یاسادا یەکسان بن.

دووەم: ئەم ڕێکارانە بەشێک بن لە پڕۆژەیەکی چاکسازیی بنەڕەتی بۆ سیستەمی سیاسی، کە کۆتایی بە ئاژاوە،و پشکپشکێنە و بەرژەوەندیی هاوبەش بێنێت، و دەوڵەتی دامەزراوەکان و یاسا بچەسپێنێت.

هەروەک عەبادی داوای لە هەمووان کرد پشتیوانیی ئەم ڕێکارانە بکەن، وەک پشتگیریکردنێک لە چاکسازی و چەسپاندنی ئەمانەتی شەرعی و نیشتمانی و ئەخلاقی.