بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، جەختی کردەوە کە عێراق پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ئاشتی لە ناوچەکەدا بەهێز بکات،و سەروەری وڵاتان بپارێزێت و بە ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکات.

سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە،عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندی یاوەریکرد.

وەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە : لە دیدارەکەدا بارودۆخی ناوچەکە و جیهان،و پێشهاتەکانی ناوچەکە و پێویستی دوورخستنەوەی لە گرژی زیاتر،و هەروەها ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەسەر ڕاگرتنی جەنگ تاوتوێ کران.

هەروەک سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەنابردن بۆ دیالۆگ کردەوە کە ژینگەیەکی سەقامگیرتر دروست دەکات و بنەمایەک بۆ لێکتێگەیشتنی بەردەوام دادەمەزرێنێت کە کێشە هەڵپەسێردراوەکان چارەسەر دەکات و خزمەتی ئاسایش و سەقامگیری دەکات.

بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەش کرد کە عێراق پشتیوانی لە هەر هەنگاوێک دەکات کە ئاشتی ناوچەیی بەهێز بکات،و سەروەری وڵاتان بپارێزێت و بە ڕێگەی دیپلۆماسی کێشەکان چارەسەر بکات، بەدوور لە گرژی و بەکارهێنانی هێز.

لە بەرامبەردا، عێراقچی "پێزانینی وڵاتەکەی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق و هەوڵەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنی قەیرانەکان و نزیککردنەوەی بۆچوونەکان دەربڕی و جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە هەماهەنگی و ڕاوێژی هاوبەش و ئامادەکردنی زەمینەیەکی فراوانتر بۆ هاریکاری و لێکتێگەیشتن لەسەر پرس و پێشهاتەکانی ئێستا کردەوە.