بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ،جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە کە پشتگیری لە هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکات بۆ جێگیرکردنی دیالۆگ و پێشخستنی چارەسەرە ئاشتییانەکان لە چارەسەرکردنی قەیرانەکاندا، بە ئامانجی بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندوە : "هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران،پێشوازی لە عەباس عێراقچی ،وەزیری دەرەوەی ئێران و شاندی یاوەری کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێدا: لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا، لەوانەش ڕێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کە بووە هۆی کۆتاییهێنان بە جەنگ.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : حەلبووسی جەختی لە هەڵوێستی عێراق کردەوە کە پشتگیری لەو هەوڵە دیپلۆماسییانە دەکات کە ئامانجیان جێگیرکردنی دیالۆگ و پێشخستنی چارەسەری ئاشتییانەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیران و ململانێکان، بە شێوەیەک کە بەشداری بکات لە بەهێزکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
لە لایەکی دیکەوە،عێراقچی،پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پشتگیریکردنی عێراق و کارکردن بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاریی دووقۆڵی سەبارەت بە پرسە هاوبەشەکان دووپات کردەوە.



