بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان،جەختیان لە گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە : "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی سەلام لە بەغدا، پێشوازی لە قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە دیدارێکدا تاوتوێی ژمارەیەک دۆسیە و پرسی پەیوەست بە کاروباری ناوخۆیی و پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکەی کرد، تێیدا جەخت لەسەر گرنگیی بەردەوامیی دیالۆگ و هەماهەنگیی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە مەبەستی پشتگیریکردن لە ڕێڕەوی لێکتێگەیشتن و هاوکاری، بە شێوەیەک کە یەکڕیزیی وڵات بەهێز بکات و مافی هەموو هاووڵاتیان بپارێزێت.
بەگوێرەی بەیاننامەکە : سەرۆک کۆمار ڕوونیکردەوە ، گرنگ ئەوەیە کە سوود لەو لێکتێگەیشتنە هاوبەشانە وەربگیرێت کە بەدەستهاتوون، هەروەها بەردەوامیی دیالۆگی بەرپرسیارانە بە مەبەستی بەهێزکردنی متمانەی نێوان لایەنەکان و ئامادەکردنی ژینگەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان، و گۆڕینیان بۆ هەنگاوی کردەیی کە بەشدار بن لە چارەسەرکردنی دۆسیەکان و پشتگیریکردنی پلانی سەقامگیری و گەشەپێدان.



