بەغداد - INA

دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئەمڕۆ شەممە، دەستبەسەرداگرتنی بڕێک دەرمانی مرۆیی و ماددەی خورمای قەدەغەکراو لە هاوردەکردنی ڕاگەیاند، کە بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون.

بۆ گەیشتنی هەواڵی زیاتر بەشداری لە کەناڵەکەمان لە تێلیگرام بکە

وتەبێژی دەستەکە عەلائەدین قەیسی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوبەرایەتی دەروازەی سنووری عەرعەر توانیویەتی دەست بەسەر چەندین دەرمانی مرۆییدا بگرێت کە چوارچێوەی ڕەزامەندی هاوردەکردنیان لە وەزارەتی تەندروستییەوە نەبووە، لەگەڵ ماددەی خورما کە بەپێی ڕۆژژمێری کشتوکاڵی هاوردەکردنی قەدەغەیە، کاتێک بە شاردراوەیی بۆ قاچاخچێتی ئامادەکرابوون."

ئه‌وه‌یش وت كه‌: "کۆنووسی دەستبەسەرداگرتنی یاسایی بە هاوکاری لەگەڵ ناوەندی گومرگ ڕێکخراوە و ماددەکان ڕوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی عەرعەر کراون بۆ گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی گونجاو."