بەغداد – INA
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حهلبووسی، ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە کە عێراق تێبینی و ناڕەزایەتی خۆی لەسەر دەستەواژەی (چارەسەری دوو دەوڵەت) لە بەیاننامەی کۆتایی کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبیدا تۆمار کردووە.
ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە زمان حەلبووسییەوە کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ، بڵاویکردەوە رایگهیاند: "عێراق تێبینی و ناڕەزایەتی خۆی لەسەر گوتەی (چارەسەری دوو دەوڵەت) لە بەیاننامەی کۆتایی دەرچوو لە هەشتەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانە عەرەبییەکان کە لە قاهیرە بەڕێوەچوو، تۆمار دەکات."
حەلبووسی جەختیشی کردەوە لەسەر "هەڵوێستی عێراق کە پاڵپشتیکەرە بۆ مافەکانی گەلی فەلەستین لە دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی خۆیان کە پایتەختەکەی قودسی شەریف بێت."

