بەغداد – INA

بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، حوسێن ئەلعەوادی، ئەمڕۆ شەممە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و باری نائاسایی لە بەشەکانی بەرگری شارستانیدا، لە هەمان کاتدا ڕێنماییدا بە پێکهێنانی لێژنەیەک لە هەر پارێزگایەک بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "بریکاری باڵای وەزارەتی ناوخۆ، حوسێن عەوادی، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی کرد بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری ئاسایشی فیدراڵی و ژمارەیەک لە فەرماندەکانی وەزارەت و بەڕێوبەرانی بەرگری شارستانی لە بەغداد و پارێزگاکان، ئەمەش بۆ تاوتوێکردنی واقیعی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و ئەو ڕێکارانەی گیراونەتەبەر بۆ کەمکردنەوەیان لە ژێر سێبەری بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمیدا."

ئەوەشی هاتووه‌ كه‌: "کۆبوونەوەکە شایەتی خستنەڕووی پلان و ڕێکارە خۆپارێزییە پەسەندکراوەکان بوو بۆ کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە و دەرهاوێشتەکانیان، بەتایبەتی لە کێڵگە کشتوکاڵییەکان، کێڵگەکان و شوێنە زیندووەکاندا."

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، عەوادی جەختی کردەوە لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی و باری نائاسایی لە بەشەکانی بەرگری شارستانیدا، هاوکات ستایشی ئەو هەوڵانەی کرد کە بەشداربوون لە دابەزاندنی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە بە ڕێژەی (٦٥%) بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو.

ناوبراو ڕێنماییشی دا بە پێکهێنانی لێژنەیەک بە سەرۆکایەتی بەڕێوبەری بەرگری شارستانی لە هەر پارێزگایەک بۆ بەدواداچوونی شوێنە زیندوو، بازرگانی، پیشەسازی و ئەو شوێنانەی کە هاوڵاتییەکی زۆریان لێیە، ئەمەش بۆ دڵنیابوونەوە لە پابەندبوون بە مەرجەکانی سەلامەتی و خۆپارێزی.