بەغداد- INA

وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ هەینی دووپاتی کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بە درێژایی ماوەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی یادکردنەوەی عاشوورا، هیچ ڕووداوێکی گرنگی ئاگرکەوتنەوەی تۆمار نەکردووە.

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لیوا میقداد میری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی لە یەکەم ڕۆژی مانگی موحەڕەمی حەرامەوە تاوەکو ڕۆژی دەیەم، هیچ ڕووداوێکی ئاگرکەوتنەوەی ئەوتۆی لە ماوەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی عاشوورادا تۆمار نەکردووە."

میری ڕوونی کردەوە، "ئەم نیشاندەرە ئەرێنییە بەهۆی هاوکاریی مەوکیبە حسێنییەکان و هاووڵاتیان و پابەندبوونیان بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی سەلامەتییەوە هاتووەتە بەرهەم."

ئەوەشی خستەڕوو، "وەزارەتی ناوخۆ بە ئاستێکی بەرزی ئامادەکارییەوە بەردەوامە لە کارکردن بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان"، هاوكات ستایشی هەوڵەکانی پیاوانی بەرگری شارستانی و سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکانی کرد کە بەشداربوون لە سەرخستنی ڕێوڕەسمەکانی عاشوورادا.

لە کۆتاییدا دووپاتی کردەوە، "سەلامەتی هاووڵاتیان و زیارەتکاران لە سەرجەم بۆنە ئاینی و نیشتمانییەکاندا بە لەپێشینەی کارەکانی وەزارەت دەمێنێتەوە."