بەغداد - INA

سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەیبەت حەلبووسی، ئەمڕۆ هەینی گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، بە یاوەری شاندێکی پەرلەمانی، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر؛ ئەوەش بە مەبەستی بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆک کۆمەڵە و پەرلەمانە عەرەبییەکان."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌، "لە لایەن سەرۆکی پەرلەمانی عەرەبی، محەمەد ئەحمەد یەماحی، پێشوازی لێکراوە."