نێودەوڵەتی – INA

سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ هەینی، دروستکردنی هێڵێکی ڕاستەوخۆی لە نێوان ئێران و ئەمریکا سەبارەت بە گەرووی هورمز ڕەتکردەوە.

لە بەیاننامەیەکی سوپای پاسداران دا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "ئەو بانگەشەیەی بەرپرسانی ئەمریکی سەبارەت بە دروستکردنی هێڵێکی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێران لەسەر گەرووی هورمز، تەنها بوختان و هەڵبەستراوە."

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌، "گەرووی هورمز ئێرانییە و ئەمریکا چاکەی بەسەریەوە نییە و پەیوەندی بەو وڵاتەوە نییە، هەروەها دروستکردنی هێڵی پەیوەندی لەگەڵ واشنتۆن لەو بارەیەوە نە ڕوویداوە و نە ڕووش دەدات."