بەغداد – INA

ئەمڕۆ هەینی، وەزیری تەندروستی عەبدولحوسێن موسەوی، سەردانی نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی پسپۆڕیی (سەفیر)ی لە کەربەلای پیرۆز کرد، و بەدواداچوونی بۆ ڕێوڕەسمی ڕاکردنی تتوێریج و جێبەجێکردنی پلانی تەندروستی تایبەت بە زیارەتی عاشوورا کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری تەندروستی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە چوارچێوەی بەدواداچوونی بەردەوامی مەیدانی بۆ جێبەجێکردنی پلانی تەندروستی تایبەت بە زیارەتی عاشوورا لە کەربەلای پیرۆز، وەزیری تەندروستی عەبدولحوسێن موسەوی، لە ناو نەخۆشخانەی نەشتەرگەریی پسپۆڕیی ئەسسەفیرەوە بەردەوامە لە سەرپەرشتیکردنی ڕاستەوخۆی بەڕێوەچوونی کارەکان لە کاتی ڕێوڕەسمی ڕاکردنی تتوێریجدا، بە مەبەستی مسۆگەرکردنی ڕەوانیی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکی و فریاگوزارییەکان بە زیارەتکاران."

راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی ڕوونی کردووەتەوە کە "بەسەرکردنەوەکە، پشکنینی خزمەتگوزارییە پزیشکییە پێشکەشکراوەکانی ناو نەخۆشخانەکە، لە پاڵ نەخۆشخانە مەیدانییەکەی سەر بەو، و ئەو مەفرەزە پزیشکییانەی کە لە دەوروبەری شوێنی زیارەتەکەدا دابەشکراون گرتووەتەوە، لەگەڵ ئاگاداربوون لە ئاستی ئامادەیی ستافە تەندروستی و فریاگوزارییەکان و وەڵامدانەوەی تیمە مەیدانییەکان بۆ حاڵەتە لەناکاوەکان."

ئاماژەی بەوەش داوە کە "ڕاوێژکاری وەزارەت جەمال عەبدولزەهرە موحەمەداوی، و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرانی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی، لە پاڵ بەڕێوبەری گشتی تەندروستی کەربەلای پیرۆز عەلی ئەبو ته‌حین، لەم بەسەرکردنەوەیەدا هاوڕێیەتی وەزیریان کردووە."

وەزیری تەندروستی ستایشی "هەوڵەکانی ستافە تەندروستی، پزیشکی، پەرستاری و کارگێڕییەکان"ی کرد، و پێزانینی خۆشی دەربڕی بۆ "ئاستی بەرزی هەماهەنگی، پاڵپشتی و پشتگیریی دامەزراوە تەندروستییە حکومی و ئەهلییەکان، وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستی کەربەلای پیرۆز، تیمە پزیشکییەکانی سەر بە مەزارگە پیرۆزەکان، پزیشکی سەربازی، دەستەی حەشدی شەعبی، کۆمەڵەی مانگی سوور، تیمە خۆبەخشەکان و سەرجەم لایەنە پاڵپشتیکارەکان، کە ئەمەش بەشداربووە لە بەهێزکردنی کارایی ئەو خزمەتگوزارییە تەندروستییانەی لە ماوەی زیارەتەکەدا پێشکەش بە زیارەتکاران دەکرێن."