نەجەفی ئەشرەف – INA – حەیدەر فەرمان
ئەمڕۆ هەینی، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف ڕایگەیاند کە گەیشتن و بەڕێکردنی 187 گەشتی ئاسمانی تۆمارکردووە، کە تێیدا ژمارەی سەرنشینان گەیشتووەتە 32 هەزار کەس، ئەوەش هاوکات لەگەڵ هاتنی لێشاوی زیارەتکاران و زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەمدا.
عەممار توفهیلی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕایگەیاند: "فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف لە سەرەتای مانگی موحەڕەمی حەرامەوە جوڵەیەکی بەردەوامی کارکردنی تۆمارکردووە."
وتیشی: "ژمارەی گەشتە ئاسمانییە هاتووەکان و ڕۆیشتووەکان گەیشتووەتە 187 گەشت، لە کاتێکدا ژمارەی سەرنشینانی نێوان هاتوو و ڕۆیشتوو لە 32 هەزار سەرنشین تێپەڕیوە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بەرزبوونەوەی ڕیتمی جوڵەی ئاسمانییە هاوکات لەگەڵ هاتنی زیارەتکاران و زیندووکردنەوەی ڕێوڕەسمەکانی مانگی موحەڕەمدا."

