بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، بۆ بەشداریکردن لە هەشتەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆک کۆمەڵە و پەرلەمانە عەرەبییەکان، بەرەو قاهیرە بەڕێکەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبووسی، بە یاوەریی شاندێکی پەرلەمانی، لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بەرەو قاهیرەی پایتەختی کۆماری میسری عەرەبی بەڕێکەوتووە."
ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئەم سەردانە بە مەبەستی بەشداریکردنە لە هەشتەمین کۆنگرەی پەرلەمانی عەرەبی و سەرۆکی ئەنجومەن و پەرلەمانە عەرەبییەکان."
راگهیندراوهكه ڕوونیشی کردووەتەوە کە "بڕیارە لە کۆنگرەکەدا چەندین بابەتی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ بکرێن، لەگەڵ تاوتوێکردنی ڕێگاکانی بەهێزکردنی کارکردنی پەرلەمانی عەرەبی و هەماهەنگیکردنی هەڵوێستەکان بەرامبەر بەو کێشە و ئاڵنگارییانەی کە ڕووبەڕووی ناوچەکە دەبنەوە."
