بەغداد – INA

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عەلی فالح زەیدی، بروسکەیەکی هاوخه‌می و سەرەخۆشی نارد بۆ دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی ڤەنزوێلا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە وڵاتەکەی هەژاند، هاوکات ئامادەیی عێراقی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری دووپات کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "سەرۆک وەزیران عەلی فالح زەیدی، بروسکەیەکی هاوپشتی و هاوخەمی بۆ دێلسی ڕۆدریگێز، سەرۆکی کۆماری ڤەنزوێلا نارد، کە تێیدا سەرەخۆشی و پشتگیری خۆی بۆ گەلی دۆستی ڤەنزوێلا دەربڕی بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی کە چەندین ناوچەی ئەو وڵاتەی هەژاند، و زیانە ماددی و مرۆییە گەورانەی کە لێی کەوتەوە."

هەروەها جەختی لە "هاوپشتی عێراق، بە حکومەت و گەلەوە، لەگەڵ ڤەنزوێلا لەم بارودۆخە مرۆییەدا" کردەوە، و ئامادەیی خۆشی نیشان دا بۆ "پێشکەشکردنی هەموو جۆرە هاوکارییەکی مرۆیی گونجاو، و هەماهەنگی لە هەوڵەکانی فریاگوزاری و پشتگیریکردنی زیانپێکەوتوواندا."

لە کۆتاییدا هیوای سەلامەتی بۆ گەلی ڤەنزوێلا خواست بۆ تێپەڕاندنی شوێنەوارەکانی ئەم کارەساتە سروشتییە.