نێودەوڵەتی – INA

ئەمڕۆ هەینی، سوپای (ئیسرائیل) ڕایگەیاند کە دوێنێ پێنجشەممە، دوو ئەفسەر و دوو سەربازی لە ئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەیەکی مەیدانی نزیکدا لە باشووری لوبنان بریندار بوون.

لە بەیاننامەکەی سوپادا هاتووە: "سەرجەم بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست گواستراونەتەوە بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکان، هاوکات خێزانەکانیشیان لە ڕووداوەکە ئاگادار کراونەتەوە."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ڕووبەڕووبوونەوەکە لە ناوچەی (بێت یاحوون) ڕوویداوە، و دوای ڕووبەڕووبوونەوەکەش سوپا هێرشی کردووەتە سەر ژێرخانەکانی ناوچەی بێت یاحوون لە باشووری لوبنان."