کەربەلای پیرۆز – INA – عەباس ڕەحیمی
ئەمڕۆ هەینی، وەزیری نەوت باسم محەمەد خەزیر، گەیشتە بارەگای کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "وەزیری نەوت کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوبەری گشتی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان ئەنجامدا، بە مەبەستی سەرپەرشتیکردنی پلانەکانی وەزارەت بۆ مسۆگەرکردن و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکان (سووتەمەنی) بۆ پارێزگای کەربەلای پیرۆز و زیارەتکارانی لە ماوەی زیارەتی عاشوورادا."
ئاماژەی بەوەش کرد کە "ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی سووتەمەنی و مسۆگەرکردنی هاتوچۆ و گەیاندنی بەردەوامی سووتەمەنییە بۆ وێستگەکانی بەنزین، مۆلیدەکان و ئامێرە خزمەتگوزارییەکان بە بەرهەمە نەوتییەکان، بەجۆرێک کە پێداویستییەکانی پارێزگاکە و زیارەتکاران پڕبکاتەوە و ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەش بەرزبکاتەوە کە لە ماوەی زیارەتەکەدا پێشکەش دەکرێن."
